چه‌ند
دڵۆپێک!
شه‌شه‌م:تیرۆرکردنی
رووناکبیران
حزبی به‌عس
نه‌ک هه‌ر ده‌مارگیرو
ره‌گه‌زپه‌رست
بوو، به‌ڵکو
حزبێکی
دیکتاتۆر و
دوژمنی
رووناکبیری بوو،
به‌وهۆیه‌شه‌وه
زۆر له قه‌ڵه‌می
رووناکبیران
ده‌ترسا، هه‌وڵی
ده‌دا یان ده‌سته‌مۆیان
بکات، یان
بیانسڕێته‌وه.
حزبی به‌عس
ته‌نیا
رۆشنبیرانی
کوردستانی نه‌ده‌کرده
ئامانج، به‌ڵکو
بێباکانه هه‌وڵی
تیرۆرکردنی ئه‌و
رووناکبیره
عێراقیانه‌شی
ده‌دا که ده‌سته‌مۆ
نه‌ده‌بوون،
په‌روه‌ندی حزبی
به‌عس له
تیرۆرکردنی
رووناکبیران
و رۆژنامه‌وانان
هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده
که‌س ناتوانێ
شوێن پێی هه‌ڵبگرێته‌وه،
هه‌ربۆیه
رووناک‌بیر و
رۆژنامه‌وانانی
عێراق و کوردستان
هیواخوازبوون
هه‌رچی
زووتره ده‌سته‌ڵاتی
ره‌شی به‌عس
کۆتا بێ و ده‌رفه‌تی
کارکردنیان
بۆ بخرێته سه‌ر
پشت و
ئازادانه
خزمه‌ت به گه‌ل
و نیشتمانه‌که‌یان
بکه‌ن، به‌ڵام
مخابن دوای
رووخاندنی
رژێمی به‌عسیش
هێشتا
رووناکبیران
و رۆژنامه‌وانان
ده‌ستیان
ئاوه‌ڵا نه‌کراوه‌و
نه‌یانتوانیوه
ئازاد‌و سه‌ربه‌ستانه
درێژه به
کاره‌که‌ی خۆیان
بده‌ن و له
راژه‌ی گهلهکهیاندابن.
دوای
رووخاندنی به‌عس
تا ئێستا
ژماره‌ی ئه‌و رووناکبیر‌و
رۆشنبیره
عێراقیانه‌ی
که
تیرۆرکراون
رووی له‌زیادبوون
کردووه، ته‌نانه‌ت
ئێستا عێراق
به دۆزه‌خی
رۆژنامه‌وانان
ناودێرکراوه،
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش
سه‌رچاوه‌ی له
کوشتن و
تیرۆرکردنی
ئه‌و ژماره
زۆره‌ی رۆژنامه‌وانانه‌وه
گرتووه که
رۆژ دوای رۆژ
گه‌وره‌ترو
سامناکتر ده‌بێته‌وه
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
رێکخراوه‌کانی
مافی مرۆڤ و
داکۆکیکار له
رۆژنامه‌وانان
راپۆرتی
داخبار سه‌باره‌ت
به رۆژنامه‌وانانی
کوردستان
بڵاو ده‌که‌نه‌وه،
بۆیه ده‌پرسین:
' ئایا دوای
راپه‌ڕین و
پڕۆسه‌ی ئازادی
عێراق،
رۆژنامه‌وانانی
کوردستان به
خه‌ونه‌کانی
خۆیان گه‌یشتوون؟؟
ئایا توانراوه
وه‌کو پێویست
راژه‌ی گه‌له‌که‌ی
خۆیان بکه‌ن؟؟'
بێگومان وه‌ڵامێکی
راستین له‌به‌رده‌ست
دانیه، به‌ڵام
، ده‌کرێ
سه‌رنج له
ژماره‌ی ئه‌و
رووناکبیر‌و
رۆژنامه‌وانانه
بده‌ین که
دوای نه‌مانی
به‌عس له
کوردستان تیرۆرکراون،
به‌وهۆیه‌وه
ده‌توانرێ
بزانینن که
ئایا دیارده‌ی
تیرۆرکردنی رووناکبیر‌و
رۆژنامه‌وانان
له‌کورتی
داوه یان
زیادی کردووه؟؟
ئه‌گه‌ر به‌عس
رووناکبیرانی
وه‌ک عه‌بدولخالق
مه‌عروف و
شاکر فه‌تاح و
دڵشاد مه‌ریوانی
شههیدکردبێ
،له دوای
راپه‌ڕینیش
تا ئه‌مڕۆ ده‌یان
نووسه‌رو
رووناکبیری
به توانای وه‌ک
ره‌ئوف ئاکره‌یی،
دکتۆر نافع
ئاکره‌یی، دکتۆر
عه‌بدولستار
تاهیر شه‌ریف
و سۆران مامه
حه‌مه
تیرۆرکراون و
بکوژانیشیان
نه‌ناسێندراون.
له دوای
راپه‌ڕین ده‌یان
رۆژنامه‌وانی
کوردستان دووچاری
رفاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان
بوونه‌ته‌وه.
له دوای راپه‌ڕین
تا ئه‌مڕۆ ده‌یان
رۆژنامه‌نووس
هه‌ڕه‌شه‌یان
لێکراوه‌و
ترسێندراون و له
کاره‌کانیان
دوورخراونه‌ته‌وه.
رێکار
ئه‌حمه‌د
www.rekar.org