نرخی
دیموکراسی له هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆندایه
دیموکراسی
وه‌ک ههرچهمک و زاراوه‌یه‌کی دیکه لێکدانه‌وه‌ی
جۆراوجۆری بۆ هێنراوته ئاراوه . ئه‌گه‌ر به ده‌سته‌ڵاتی
گه‌لیش لێکدرابێته‌وه
بۆچوونێکی رێژه‌ییه ، ده‌نا دیموکراسی
جگه له ده‌سته‌ڵاتی زۆرینه به‌ولاوه شتێکی
دیکه نیه . ئه‌و زۆرینه‌یه‌ش به نوێنه‌رایه‌تی
له‌به‌رانبه‌ر که‌مینه‌دا جڵه‌وی فرمانڕه‌وایی
له‌ده‌ست ده‌گرێ. دیموکراسی ده‌سته‌ڵاتی زۆرینه‌یه،
به‌ڵام کاتێ ئازادیه‌کانی که‌مینه‌ش فه‌راهم ده‌کات
و رێگه له‌به‌رده‌م هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی
راستین ده‌کاته‌وه، چه‌مک و واتا و سه‌نگایی به خۆی
ده‌به‌خشێ. به‌بێ هه‌بوونی ئه‌و ئۆپزیسیۆنه
نرخ و واتایه‌ک بۆ دیموکراسی و پڕۆسه‌ی
دیموکراتیزه‌کردن نامێنێته‌وه . سه‌ره‌کیترین هه‌وێنی
دیموکراسی هه‌بوونی رۆژنامه‌وانی و ده‌ربڕینی
ئازاده . که‌چی هه‌ندێ له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات
و ئیسلامی پاساوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه‌و ده‌ڵێن
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له رۆژنامه و میدیاکان ده‌مکوت نه‌که‌ین
، بێبهندو باری له‌نێو کۆمه‌ڵگه بڵاو ده‌بێته‌وه
و پیرۆزیه‌کانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی
ژێر پێ ده‌خرێن . ئه‌و حکومه‌ت و سه‌رکردانه‌ی به‌و بیانۆیهوه
رێگری له رامانی ئازاد و رۆژنامه‌وانی ئازاد ده‌که‌ن
، گه‌ره‌کیانه چه‌واشه‌کاری درێژه پێبده‌ن و ته‌مه‌نی
ده‌سته‌ڵاتی خۆیان و هزری ده‌رماگیری و
تووندڕۆیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی
و تاکڕه‌وی پهڕهپێبدهن و مافی به‌رانبه‌ر زه‌وت
بکه‌ن .
کاتێ باسی رۆژنامه‌وانی ئازاد بکرێ ، ده‌بێ
مقه‌سی سانسۆر و سانسۆرچیه‌کان کول و کورت بکرێنه‌وه
. هه‌وڵه‌کان سانسۆر نه‌کرین . جه‌ماوه‌ر ئازاد و راشکاوانه هه‌واڵ
و زانیارییه‌کان بگۆڕنه‌وه
، لێکدانه‌وه جۆراوجۆره‌کان
به ئاسانی وه‌ده‌ست بێنن و بێ باکانه به‌دوای زانیاری
و هه‌واڵ و ڕامانی جیاوازه‌وه بڕۆن .
کاتێ باسی ڕامانی جیاواز ده‌کرێ ، مه‌به‌ست
له په‌سندکردنی به‌رانبه‌ره . ده‌بێ گوێ له‌به‌رانبه‌ر بگیرێ،
گله‌یی و ره‌خنه‌و گازانده و بۆچوونه‌کانی نه‌یاران
ره‌ت نه‌کرێنه‌وه و دوژمنایه‌تیان نه‌کرێ. به‌و کاره مرۆڤ
له رامان و بۆچوونی دیتران ئاگادار ده‌بێته‌وه . لێکدانه‌وه‌یان
بۆ ده‌کات و شرۆڤه‌یان ده‌کات . ده‌کارێ باشترین
به‌رنامه‌و له‌بارترین پڕۆژه‌و گونجاوترین رێگه‌و
سه‌رکه‌وتووترین سیاسه‌ت له‌وانی
دیکه هاوێر بکات . مرۆڤ خۆی سه‌رپشک ده‌بێ
کامیان به ڕه‌واتر و سه‌رکه‌وتووتر ده‌خه‌مڵێنێ .
ناکرێ به بیانۆی ناراستبوونی رامانهکانهوه رێگه
به‌رته‌سک بکرێته‌وه . ده‌کرێ هه‌ر هێنده بڵێین
که ئه‌و ڕامانانه چه‌واشه‌کارییان تێدا کراوه . ئه‌و
هه‌واڵانه هه‌ڵبه‌ستراون و به‌درۆ ڕازانراونهتهوه .
ئه‌گه‌ر سوڕبزانین که فڵانه ده‌زگای راگه‌یاندن ،
رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، رۆژنامه ،که‌ناڵی
ئاسمانی و ئاژانسی ده‌نگوباس درۆ ده‌که‌ن، نابێ ئه‌و رێگه‌یان
لێبگیرێ ، چونکه شێوازی دیکه بۆ به
درۆخستنه‌وه‌یان هه‌یه . ئه‌ویش خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ی
راست و دیکۆمێنتی باوه‌ڕپێکراوه . چونکه تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و ره‌تکردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌بێ
هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو تاوانێکی دژ به دیموکراسیه
، له یاسای ئازادییدا
سزای خۆی هه‌یه .
کاتێ زۆرینه‌ی گه‌ل خوێنده‌وار نه‌بن و ده‌ستیان
به هۆیه‌کانی راگه‌یاندن رانه‌گات و هه‌وڵی
هۆشیارکردنه‌وه‌ی خۆیان نه‌ده‌ن ، تێگه‌یشتن
له دیموکراسی و دیموکراتیزه‌کردن به سه‌خت و دژواری ده‌مێنێته‌وه
. پڕۆسه‌که پێچاوپێچی زۆرتری تێده‌که‌وێ.
ده‌سته‌ڵات و سه‌رکرده تاکڕه‌وه‌کان له پانتاییه‌کی
به‌رفراونتردا کایه ده‌که‌ن ، ئاسانتر ده‌توانن خاپاندن و فریودان و
چه‌واشه‌کاری درێژه پێبده‌ن . هه‌ڵبه‌ت ته‌واوی گه‌نده‌ڵی
و ساخته‌کاری وپێشێلکاریهکانی مافی خه‌ڵکیش
له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌ستوور ده‌بن و
ده‌ق ده‌گرن .
کاتێ سیاسیه‌ت بازی له‌ئاست داخوازیه‌کی
ره‌وای گه‌لێکدا ده‌کرێ و به ئه‌نقه‌ست ئاوه‌ژوو ده‌کرێته‌وه
و رێگه نادرێ خواسته بگوترێته‌وه ، نه‌ک هه‌ر ناره‌وایه‌تی
له دیموکراسی ده‌کرێ ، به‌ڵکو ده‌ماره‌کانی خۆسه‌پاندن
و پاوانخوازی و ته‌فره‌دان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشكرا له
چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌که‌ن .
له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی
خه‌ڵک نه‌خوێنده‌وار بوون ،چینی رۆشنبیران دهستهمۆکراوبوون،
نووسه‌رو رۆژنامهانانیش به‌رژه‌وه‌ندخوازو قه‌ڵه‌مفرۆش
بوون کاره‌ساتێکی گه‌وره روو له کۆمه‌ڵگه ده‌کات . ده‌ستکه‌وته
سهرابیهکان گه‌وره ده‌کرێنه‌وه . سه‌رکرده خۆسه‌پێنه‌ره‌کان
پیرۆز پێشان ده‌درێن . حزب و به‌رپرسه تاڵانچیه‌کان
گره‌و ده‌به‌نه‌وه‌و ته‌مه‌نییان درێژ ده‌بێ و ره‌وشه‌که‌ش دژوار‌و ترسناکتر خۆ‌یا
ده‌بێ .
ئێمه ده‌زانین سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێرکردن
له وڵاتی ئێمه‌دا له ئاستی پێویست دانیه
.ده‌زگه‌کانی راگه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه، ناوه‌نده‌کانی رۆشنبیری
و بزاڤه‌کانی رۆناکبیری له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه
ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه . ئاماده‌کاری پێویست بۆ
زانست و زانیاری و گۆشکرن و خۆ رۆشنبیرکردن له ئارادانیه ، که‌واته ده‌بێ
دان به‌و راستیه دابنێین که دیموکراسی به شێواوی
هاتۆته ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌وه . پڕۆسه‌ی
به دیموکراسیکردن له‌سه‌ر شێوه‌ی رۆیشتنی
کیسه‌ڵ رێگه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌ش ده‌خوازێ گیانبازی
و فیداکاری لێبڕاوانه‌تر ده‌خوازێ .
له ره‌وشێکی ناجێگیر و ئاڵۆز‌و شله‌ژاودا،
ده‌سته‌ڵات ده‌توانێ زۆر
به ئاسانی ته‌نگژه‌و قه‌یران و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی جۆراوجۆر دروست بکات و قوتیان بکاته‌وه. زۆر
به ئاسانی ده‌توانێ جه‌ماوه‌ر ده‌نێو خه‌مه‌کاندا نغرۆ
بکات .
بۆ تێپه‌ڕکردنی ئه‌و ره‌وشه و گۆڕینی
بۆ باشتر ده‌بێ بپرسین : ئایا هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات بۆ دروستکردنی پێگه‌ی رای گشتی
و بۆ چالاککردنی بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
چ هه‌نگاوێکیان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه ؟!. تا چه‌ند شیانی ئه‌وه‌یان هه‌یه
کاریگه‌ری له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌کان دابنێن ؟!.
ئه‌گه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ره‌وشی هه‌نووکه‌یی
باشووری کوردستان بخوێنینه‌وه،
ده‌بێ بپرسین : ئایا له کاودانی ئێستای
کوردستاندا کامه پارت و رێکخراو ده‌توانن له‌ژێر گوشاری ترس و
برسدا نهچهمێنهوهو شێلگیرانه درێژه به کاروانی
تێکۆشانی خۆیان بده‌ن و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری ناڕازی بده‌ن ؟!.
له‌م قۆناغه‌دا که ده‌سته‌ڵات سه‌رسه‌ختانه له‌پێناو
پاوان‌کردنی گۆره‌پانه‌که هه‌وڵه‌کانی
خۆی چڕ ده‌کاته‌وه. بۆ گوشاری برسیکردن ته‌واوی
تواناکانی ئابوری له‌به‌ر ده‌ستدایه و به‌کاری ده‌هێنێ، بۆ سه‌پاندنی ده‌سته‌ڵات و
گوشاری ترساندن ته‌واوی هێزی پۆلیس و ئاسایشی
له‌ژێر ده‌ست دایه و دوودڵی لێ‌ناکات ، له ره‌وشێکی
ئاوادا ئه‌و هێزانه‌ی که ده‌یانه‌وێ قایم رابووه‌ستن
و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆیان به ده‌سته‌ڵاتداران
نه‌سپێرن، ده‌گمه‌ن ده‌بن. ئه‌و رۆژنامه‌و
رۆژنامهوانانهی که ده‌یانه‌وێ ئازاد بن و به‌بێ
سانسۆر هه‌واڵ و رووداوه‌کان پێشان بده‌ن و رامانی ئازاد
بگه‌یه‌نن که‌م و ده‌گمه‌ن ده‌بن . کار‌و چالاکیه‌کانیشیان
سنووردار‌و پڕ گرفت و ئاسته‌نگ ده‌بێ .
ئه‌گه‌ر پێمانوابێ به شێوازی به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی
چالاکییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی گوشاره‌کان ، ره‌وشه‌که
تاسه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ڵاتداران و حزبه‌کانیان داده‌بێ
و ئه‌وان ده‌توانن ئاشتی و ئارامی و ئاسووده‌یی به‌دی
بێنن ، ده‌بێ بزانین که سه‌رچیغ بۆ سیاسه‌ت
و لێکدانه‌وه زانستیه‌کان رۆیشتووین . مێژوو
ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ڵماندووه که هه‌رگیز لایه‌نێک
یان چه‌ند لایه‌نێک ناتوانن وه‌ڵامگۆی داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
بن . سایه‌ی ئه‌و ره‌واتانه که ته‌واوی گۆڕه‌پان
بۆ خۆیان به ره‌وا ده‌بینن و پاوانی ده‌که‌ن ، هه‌رگیز
ناتوانری پڕۆسه‌ی به دیموکراسیکردن ده‌ستی
پێ‌بکرێ و به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێ .
دیموکراسی ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن
و پێکهێنانی پارله‌مان و حکومه‌ت نیه، به‌ڵکو هه‌بوونی
ئۆپۆزیسیۆن نرخ و سه‌نگایی به دیموکراسی
ده‌دات . ده‌سته‌ڵاتدارو ئۆپۆزیسیۆن به‌یه‌که‌وه
دراوی دیموکراسی پێکده‌هێنن و به‌های راستینی
پێده‌به‌خشن . ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی کوردستان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێ
که دیموکراسی به‌رقه‌رار بکات، به‌ره‌و به دیموکراسیکردنی
هه‌نگاو هه‌ڵبگرێته‌وه ، ده‌بێ راستگۆیانه له‌گه‌ڵ
چه‌مک و چالاککردنی پڕۆسه‌ی دیموکراسیدا بێته‌وه
. گوشار نه‌خاته سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و رێگه‌کانی
لێ به‌رته‌سک نه‌کاته‌وه‌و هه‌وڵی خنکاندن و پوکانه‌وه‌ی نه‌دات
. ده‌بێ حکومه‌ت به بودجه‌ی حزبه رێگه‌پێدراوه‌کان دابچێته‌وه‌و
ئه‌و نابه‌رابه‌ری و ناهه‌قیه نه هێڵێ که به‌رانبه‌ر
به‌و لایه‌نانه په‌یڕه‌و ده‌کرێ که نه‌بوونه‌ته به‌شێک
له ده‌سته‌ڵات و پێشتریش به‌شێک نه‌بوون له سه‌نگه‌ری
شه‌ڕی نێوه‌خۆ .
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ و زانیاری و
به‌دواداچووندا ده‌بێ ده‌رگه‌کان به رووی رۆژنامه‌و رۆژانامهواناندا
کراوه‌و له‌سه‌ر پشت بن .
4-6-2006