رێكار
ئه‌حمه‌د:كابینه‌ی شه‌شه‌م كارنامه‌ی چاكسازی راگه‌یاند،
به‌ڵام ده‌ستتێوه‌ردانی حزب رێگره له‌هه‌نگاوه‌كانی
چاكسازی
دیمانەی گۆڤاری راستەڕێ
لەگەڵ رێکار ئەحمەد دا
رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێری حزبی رزگاری كوردستان له
دیمانه‌یه‌كیدا بۆ (راسته‌ڕێ)
تیشكی خسته زۆرێك له كێشه موزمین و هه‌ڵواسراواكانی
كوردستان، ئه‌و پێی وایه حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م
صاڵح به‌رنامه‌ی چاكسازی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستتێوه‌ردانی
حزب له كاروباری حكومه‌ت بۆته كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ كابینه‌ی
شه‌شه‌م كه به‌رنامه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ بكات، له به‌شێكیتری
ئه‌م دیمانه‌یه‌شدا ناوبراو پێی وایه ئه‌گه‌ر له
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان تای ته‌رازوو
لاسه‌نگ بێت سه‌نگه‌ربه‌ندی و هاوپه‌یمانی نوێ دروست
ئه‌بێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی گفتوگۆكه‌یه:
راسته‌ڕێ: سه‌ره‌تا ئه‌مانه‌وێ له
رووداوه‌كانی به‌هاری ئه‌مساڵ بدوێین
خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و
رۆڵی ئۆپۆزسیۆن تیایدا،
پێتان وایه ئه‌وه‌ی كه روویدا له توند‌و تیژی
چ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه،
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگای كوردی به
گشتی له‌سه‌ره‌تا دایه بۆ موماره‌سه‌ی
دیموكراسیه‌ت به ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزسیۆنه‌وه یان ده‌سه‌ڵات قه‌بوڵی
ره‌خنه ناكات؟
رێكار ئه‌حمه‌د: بێگومان په‌نا بردن
بۆ تووندوتیژی په‌سند نه‌كردنی به‌رانبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ،
هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریش هێشتا له‌سه‌ر
پیاده‌كردنی دیموكراسی رانه‌هاتووه، هێشتا
ناتوانێ لۆژیكیانه ویست و ره‌فتاری به‌رانبه‌ر
بخوێنێته‌وه، كاتێك ئه‌وه‌ش بوونی نه‌بێت، ده‌رگه
بۆ تووندوتیژی ده‌كرێته‌وه. رووداوه‌كانی به‌هاری
ئه‌مساڵی باشووری كوردستان خۆی له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌بوونی
ئه‌و واقیعه بوو، ده‌رهاویشته‌ی نه‌خوازراوی لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش
وایكرد كه هه‌موو لایه‌نه‌كان تیراساكانیان له‌سه‌ر
تووندوتیژی چڕبكه‌نه‌وه. ئیدی ره‌وشێكی
نه‌ویستراو و ناكام هاته ئاراوه، له داهاتووشدا كوردستانیان باجه‌كه‌ی
ده‌ده‌ن.
راسته‌ڕێ: تێكه‌ڵییه‌ك
له ریزی ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه له رووی
فكر و ئایدیۆلۆژیاوه، پێتان وایه ئه‌مه
ئاساییه و له سیاسه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ
جار ئه‌كه‌وێته پێش فكر و بیروباوه‌ڕ؟
ریكار
ئه‌حمه‌د: هه‌بوونی تێكه‌ڵه
له‌نێو ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا
گرفتی گه‌وره دروست ناكات، چونكه له‌سه‌ر ئامانجێكی
دیاریكراو رێكده‌كه‌ون، له دوایین وێستگه‌دا له‌وانه‌یه
هاوكێشه‌كه گۆرانكاری به‌سه‌ردابێت، به‌تایبه‌تیش
ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا تای ته‌رازوو
لاسه‌نگ بێت. ئیدی فۆڕم و هاوپه‌یمانی
نوێ دروست
ده‌بێت. هه‌رچه‌نده كه ئێستا به‌كرده‌وه چه‌ند هێزێك
سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆنیان
ئاوه‌دان كردۆته‌وه، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن كاتێك
دێنه سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی
نوێ شیمانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لێده‌كرێت،
بۆیه مه‌رج نیه دۆسته‌كانی ئه‌مڕۆ، له به‌یانیشدا
هه‌ر پێكه‌وه بمێننه‌وه. نموونه‌ی له‌و جۆره‌ش زۆرن و
پێویست ناكات ئاماژه‌یان پێبكه‌ین.
راسته‌ڕێ: هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی
دكتۆر به‌رهه‌م له كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم
له زۆر بواره‌وه چاكسازی راگه‌یاندووه، به‌ڵام
تا ئێستا وه‌كو پێویست نه‌یتوانیووه به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێ
بكا، هۆكار چییه؟
ریكار ئه‌حمه‌د: كابینه‌ی شه‌شه‌م
كارنامه‌ی چاكسازی راگه‌یاند ، هه‌ندێك سوكه هه‌نگاویشی
هه‌ڵگرته‌وه، به‌ڵام ده‌ستتێوه‌ردانی حزب له
كاروباری حكومه‌ت رێگری له‌هه‌نگاوه‌كان كرد، راستیه‌كه‌شی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا هه‌ردوو ئیداره‌كه به
شێوه‌یه‌كی كرده‌یی یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه،
ئیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی
ده‌ستكراوه نین، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێشتا حزبه‌كان
پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نفوز‌و ده‌سته‌ڵاتی
خۆیان ده‌كه‌ن، له خۆڕاوه ئاماده نه‌بوونه كه ده‌سته‌ڵات
راده‌ستی ئه‌و كابینه‌یه بكه‌نه‌وه كه خۆیان پۆستیان
پێداون. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌رانی
خه‌ڵك هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ده‌نگ بۆ بڕیاره‌كان
بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئازادانه ده‌نگ بۆ كابینه‌ی
حكومه‌ت بده‌ن و گوشاری حزبی له گۆڕێ دانه‌بێت،
ئیدی حكومه‌تیش ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆو بێباكانه
هه‌نگاو هه‌ڵبگرێته‌وه‌و كارنامه‌ی خۆی پیاده
بكات، به‌ڵام
كاتێك كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت جێ به به‌رژه‌وه‌ندی
حزب له‌ق بكات، حزب له رێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه
چاوی لێسوور ده‌كاته‌وه، كارتی زه‌ردی پێده‌دات،
ئه‌ویش ناچار بێده‌نگی و پاشه‌كشه هه‌ڵده‌بژێرێت.
وێڕای ئه‌وانه‌شه‌وه من دڵنیام جگه له
چاكسازی هیچ ده‌لیڤه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه،
بۆیه ده‌بێ شێلگیرانه‌تر هه‌نگاوی بۆ
هه‌ڵبگیرێته‌وه.
راسته‌ڕێ: چ تێبینیتان هه‌یه له‌سه‌ر بودجه
كه هێشتا چه‌ند دانیشتنێكی ماوه له په‌رله‌مان هه‌مووی
په‌سه‌ند بكرێت؟
ریكار ئه‌حمه‌د: هێشتا
تێبینی زۆر له‌سه‌ر بودجه هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كاتێك
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و
رێپێدراو نه‌بێت كه بودجه‌و بواره‌كانی مزاختن هه‌ڵبسه‌نگێنێ
ئیدی تێبینیه‌كان زۆرتر ده‌بن،
هیوادارم كه له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا به‌ویژدانه‌وه
قسه له‌سه‌ر بودجه بكرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان مه‌یل
و ئاره‌زووی حزبایه‌تی وه‌لا بنێن، له‌وانه‌یه لێكدانه‌وه‌ی
باش بۆ بودجه بكرێت، ئه‌وه‌ش وابكات كه هه‌م روونی و كراوه‌یی
له ده‌رگه‌كانی
بودجه‌دا پێشان بدرێت هه‌میش خه‌ڵك و نه‌یاران
پێیڕازی بن.
راسته‌ڕێ: ئێوه وه‌كو حزبی
رزگاری كوردستان بودجه‌تان له حكومه‌ت هه‌یه؟ تێبینیتان
چیه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بودجه بۆ حزب و رێكخراوه‌كان؟
پێتان وایه پێوه‌رێكی یه‌كسانی
هه‌یه بۆ ته‌رخانكردنی بودجه‌ی حزبه‌كان؟
ریكار ئه‌حمه‌د: حكومه‌تی
هه‌رێم بودجه‌ی بۆ ئێمه دیاری كردبوو، به‌ڵام
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٠ ئه‌و بودجه‌یه
راگیرا‌و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێستا هه‌وڵێكی
چر له ئارادایه
بۆ گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌كه‌مان. تێبینی
ئێمه له‌سه‌ر بێبه‌رنامه‌ییه له ته‌رخانكردن و
پێدانی بودجه به رێكخراوه سیاسیه‌كان، به
بڕوای من پێوه‌رێكی دروست ڕه‌چاو نه‌كراوه،
زیاتر له‌سه‌ر مه‌یل و ئاره‌زووی كه‌سه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان
بڕی بودجه دیاریكراوه. ئێمه بۆ
خۆمان وه‌ك حزبی رزگاریی كورستان له‌و باره‌یه‌وه
گله‌ییمان زۆره، خوازیارین كه حكومه‌ت
لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به بودجه‌ی حزب و
رێكخراوه‌كان پێكبهێنێ. له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێ لێپرسینه‌وه
له سه‌رفیاتی ئه‌و بودجه‌یه هه‌بێت.
حزبی رزگاریی كوردستان له ١٥-٨-١٩٩٣
له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك تێكۆشه‌ری
دێرینه‌وه راگه‌یاندرا، ئه‌وكات شه‌ڕی نێوه‌خۆ
له ئارادانه‌بوو، له ٢٤-٦-١٩٩٥ حكومه‌تی
هه‌رێم مۆڵه‌تی كاركردنی پێدا، به‌ڵام تا
ساڵی ١٩٩٩ هیچ بودجه‌ی نه‌بوو،
له كۆتایی ساڵی ١٩٩٩
ئیداره‌ی سلێمانی بڕیاری دا
كه مانگانه بیست هه‌زار دینار بۆ حزبی
رزگاریی كوردستان ته‌رخان بكرێت، به‌داخه‌وه ته‌نیا
یه‌ك مانگ سه‌رف كرا، دواتر راگیرا، جارێكی دیكه
له ساڵی ٢٠٠٤ بڕیار درا كه
بودجه بۆ حزب بگه‌ڕێته‌وه‌و بكرێت به چوار ملیۆن
دینار، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٩
كرا به بیست ملیۆن، ئێمه ته‌نیا له
ساڵی ٢٠٠٩ مانگانه
بیست ملیۆنمان وه‌ك بودجه وه‌رگرت، دواتر به‌هۆی
كێشه‌یه‌كه‌وه كه ناونرا كێشه‌ی ناوه‌خۆ له سه‌ره‌تای
ساڵی ٢٠١٠ بودجه‌كه‌مان راگیرا، وه‌ك
ده‌گوترێ بلۆك كرا. تا ئێستاش بودجه‌كه‌مان
بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئێمه گێرانه‌وه‌ی بودجه‌كه‌مان
به ره‌وا ده‌زانین، خوازیاریشین كه پێوه‌رێك
بۆ پێدانی بودجه هه‌بێت و هه‌روا بێ بنه‌ما نه‌بێت.
پێوه‌رێك كه ره‌وایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی
تێدا ره‌چاوبكرێت. پێوه‌رێك كه كار‌و چالاكی و
مێژینه‌و تێكۆشان و نفوزیش بكاته ئامانج.
ئەم دیدارە لە ژمارە
١٦ی گۆڤاری راستەڕێ دا
بڵاوبۆتەوە کە لە مانگی حوزەیرانی
٢٠١١دا کەوتۆتە
بەردەستی بازارەوە