ماڵپه‌ڕی ڕێکار هه‌وارگه‌يه‌که بۆ به‌شێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی ڕێکار ئه‌حمه‌د |
په‌یڤی ڕۆژه‌کانی
هه‌فته
شه‌ممه : که خۆر له ئاوابوون دابوو،
شه‌و به‌ڕێوه‌یه یه‌ک شه‌ممه : که تاریک داهات چاو بۆ ئه‌ستێره‌یه‌ک
بگێڕه دوو شه‌ممه : که ئه‌ستێره دره‌وشایه‌وه ، بڕوانه
چۆن مانگ هه‌ڵدێ سێ شه‌ممه : که مانگ گه‌یشته چوارده ، خۆره‌تاو
بکه به ده‌ستگیران چوار شه‌ممه : که گزنگت ماچ کرد ،ڕێزی خۆشه‌ویستی
بگره پێنج شه‌ممه : که به گراوت گه‌یشتی ، با چرای
ماڵه‌که‌تان دابگیرسێت هه‌ینی : که گلۆپی ئێوه دایسا ،با ماڵی هاوسێکانیشت
رۆشن بکاته‌وه ------------------------------------------------------- په‌یڤی مانگه‌کانی
ساڵ
نه‌ورۆز : بۆ ڕق و بۆ خۆشه‌ویستی ، پێویستتان به گڕه ، مه‌هێڵن
ئاگردانه‌کانتان سارد ببنه‌وه گوڵان
، : ئاو هێمای بوژانه‌وه و سه‌ربه‌رزی و مه‌ردایه‌تییه ، مه‌هێڵن کانیاوی
گونده‌کانتان وشک بکه‌ن جۆزه‌ردان : خوێ تام به ژیان وبه خۆراک ده‌به‌خشێت ، مه‌هێڵن خوێ له
ماڵه‌کانتان ببڕێت پووشپه‌ڕ : خۆڵ پێناسه‌ی بوونتان به‌رجه‌سته ده‌کات ، با هه‌میشه
گیرفانه‌کانتان له خاک و خۆڵی نیشتیمان تژی بن گه‌لاوێژ : ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه هیوا و ئاره‌زووه ، با هه‌میشه
ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانی وڵاتتان ئازادانه بجریوێنن خه‌رمانان : زه‌نگ دۆست و دوژمن هۆشیار ده‌کاته‌وه ، با هه‌میشه
زه‌نگی ده‌رگه‌کانتان له‌سه‌ر پێ بن بێران
: خامه سه‌ربرده و رابردووتان ده‌نوسێته‌وه ، رێزی قه‌ڵه‌مه خۆبه‌خشه
ئازاکان بگرن خه‌زان : بێژینگ باش و خراپ له یه‌کتری جیا ده‌کاته‌وه، ده‌ست به
چێوه‌ی بێژینگه‌کانتانه‌وه بگرن ساران : ئاوێنه سیمای راستینی خۆتان پێشان ده‌دات ، ئه‌و ئاوێنانه
بشکێنن که درۆتان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن به‌فرانبار : سروه‌ی به‌یان بۆنه خۆشه‌که‌ی خۆی له گوڵانه‌وه
وه‌رده‌گرێت ، ئێوه‌ش له‌نێو باخچه کانتاندا گوڵی جۆراوجۆر بڕوێنن ، رێبه‌ندان : کۆلکه زێڕینه جوانیه‌که‌ی خۆی له ره‌نگه‌کانه‌وه
وه‌رده‌گرێت ، ئێوه‌ش جانتاکان له ره‌نگه حه‌رامکراوه‌کانه‌وه دابگرن
ره‌شه‌مێ : ده‌ریا شینایی خۆی له ئاسمانه‌وه وه‌رده‌گرێت ، ئێوه‌ش
ئه‌ندێشه‌کانتان له بیری چاک و گفتاری چاک و کرداری چاکه‌وه تژی بکه‌ن
|
روانگه‌یه‌ک بۆ ئه‌و شه‌ڕه نێوه‌خۆییه‌ی که به‌کرده‌وه ده‌ستی پێکردووه حزبی ئۆپۆزیسیۆن باوه‌ڕی به‌خۆی نیه بۆیه له‌سه‌ر بێبه‌شکردن گله‌یی له‌ده‌سته‌ڵات ده‌کات ئه‌رک و خواسته‌کانی ئه‌م قۆناغه ، لیسته براوه‌کان له مه‌حه‌ک ده‌دات ئایا تابووری پێنجه‌م رێپێوان ده‌کات؟! ؟ کاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رکردایه‌تی کورد دان به شکستی سیاسه‌تی خۆی بنێ ؟ ئايا ديموکراسی کێشه‌ی گه‌لانی بنده‌ست چاره‌سه‌ر ده‌کات ؟ ئايا پاوان‌کردنی گۆڕه‌پانی سياسی تاسه‌ر ده‌بێت ؟ ئایا فیدراڵی خواستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی کوردستانه ؟ ئایا فه‌رامۆشکردنی جه‌ماوه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان دایه ؟ ئایا ئه‌مریکا وڵاتێکی رزگارکه‌ره ؟
|
|
به‌سه‌رنج و پێشنیاره‌کانتان ماڵپه‌ڕه‌که‌م ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت ، چاوه‌ڕوانتانم |